ئاژەڵەکان جوانن هاوڕێی منداڵەکانن ... سەگەکە ئەڵێ: حەو حەو حەو منم هاوڕێی ئەم و ئەو پشیلە ئەڵێ: میاو میاو پێمی بدەن نان و ئاو جوجەڵەی نەرم و نیان بە جریوە جریوێکی جوان ئەسپەکە بە حیلە حیل بەهێزە هەروەکو فیل هەنگیش لەسەر گوڵەکان هەنگوین کۆدەکات بۆمان پەپولەی ناسک و جوان لە ناو باخچەی ماڵەکان ئەی بەرخۆلەی نەرم و نۆڵ بە باعە باعە سپی و سۆڵ کەڵەشێر بە گۆرانی جوانی ئەکا بەیانی مەیمون لەو چڵ بۆ ئەو چڵ مۆزی دەوێ پڕ بە دڵ ئێستا هەموو پێکەوە دەنگەکان دەڵێینەوە: سەگەکەمان چی دەڵێ ؟ ( دەنگی سەگ ) پشیلەکە چی دەڵێ؟ ( دەنگی پشیلە ) جوجەڵەک چی دەڵێ ؟ جوک جوک جوک ئەسپەکەمان چی دەڵێ ( دەنگی ئەسپ ) ئەی مەڕەکە چی دەڵێ؟