logo
header-image

Yasai Darstan

ئالان قەرەداغی
Lyrics

بە کام ووشە هاوار بکەم بە کام ڕستە دەری ببڕم دڵم پڕە لە گلەیی ...نە هەست ماوە و نە بەزایی ماڵی دنیا کارێکی کرد برای لە برا بێگانە کرد سکاڵای من ئا لەم ساڵە ڕێز لە ماڵان بوو بە کاڵا سکاڵای من ئا لەم ساڵە خۆشەویستی بوو بە کاڵا زۆر بێزارم لەم ژیانە نامۆ بووە هەرچی جوانە بۆ وا نەما ئەم سەردەمە پاکییش دۆڕا لە دڵمانا ئێستا خۆ بۆ یەکتر ناژین هەموو لەگەڵ یەک هاو دژین ئەم سەردەمە بێ ئابرووە هەرچی جوانی بوو لێی دزین هاکا لە خەڵکی شارت بیست ئیتر یاسای دارستان پەیڕەو دەکەین ئەگەر بێتو لەم سەردەمە ڕۆژی سەد جار بمرین کەمە بە بێ هیوا ژیان دەکەین بەس مردنمان لە سەر دەمە ژیان بە جۆرێ گۆڕاوە هەموو دڵمان لێک شکاوە لە بازاری خۆشەویستی ئەوەی راستگۆ بێ دۆراوە لە ناو دونیای ئەم سەردەمە مرۆڤ بونمان زۆر ئەستەمە